بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیسماعیل خەتیب وەزیری ئیتلاعات وتی: شەوی رابردوو توانیمان کەسی دووەمی هێرشی تیرۆریستی شاچراغ بدۆزینەوە و دەستبەسەری بکەین.
خەتیب بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی وڵات، رایگەیاند: لە پیلانی ئەم دواییەدا لە گەڵ ناڕەزایەتی بەرەوڕوو نین بەڵکوو ئەمە ئاژاوە و بشێوییە.
وتیشی: لە ناڕەزایەتیدا کوشتن و سووتاندن و خەسارلێدان جێگەی نییە و ئەمە ئاژاوەگێڕییە.
ئەوەشی وت کە ئەوەی دوژمن بە شێوەی چەکداری لە کوردستان و بەلووچستان دەیکات جیایی خوازییە و دەزگای هەواڵگری و سیخوڕی وڵاتانی بیانی پیلانیان بۆ ئەم کارانە داڕشتووە.
Your Comment